وانەی کۆمەڵایەتی یەکێکە لە وانە گرنگەکانی خوێندن ، چونکە یارمەتی قوتابیان دەدات جیهان بناسن لە ڕێگەی ( میژوو – جوگرافیا ) وە ، ماف و ئەرکەکانیان بناسن و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بزانن و تێبگەن ، ئامانجی ئێمە لە وانەی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەی وایزدا تەنها گواستنەوەی زانیاری نیە ، بەڵکو پەروەردەکردنی نەوەیەکی ( هۆشیار – داهێنەر – بەرپرسیار – نیشتیمان پەروەرە ) لە داهاتوودا پێشکەش بە کۆمەڵگەی بکەین . وانەی کۆمەڵایەتی کار لەسەر کۆمەڵێک خاڵ دەکات لە ڕێگەی بەشەکانی ( مێژوو – جوگرافیاوە ) ئەوانیش بریتین لە :- ( زیادکردنی هۆشیاری و زانیاری – ناسینی مێژوو شارستانییەکان – فێربوونی ماف و ئەرکەکانی هاووڵاتی – پەرەپێدانی گیانی هاوکاری و پێکەوە ژیان – ڕێزگرتن لە جیاوازییە کلتووری و ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان – پاراستنی ژینگە و سروشت )........ بەشی مێژوو گەشتێک بۆ رابردوو کار لەسەر ناسینی مێژوو شارستانییەتەکان دەکات وەک ( مێژووی مرۆڤایەتی ، شارستانییەتە کۆنەکان ، شوێنە مێژووییەکان ، کەسایەتیە مێژووییەکان ) لە ڕێگەی مێژووەوە فێر دەبین لە ڕابردوو وانە وەربگرین و داهاتوویەکی باشتر بنیاد بنێین ، ( مێژوو ئاوێنەی ڕابردوو و چرای ڕێگای داهاتووە ) . بەشی جوگرافیا زانستی ناسینی زەوی و جیهان لە ڕێگەی جوگرافیاوە جیهان باشتر دەناسین و لە شوێنە جیاوازەکان تێدەگەین و فێری پاراستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان دەبین لە ڕێگەی ( ناسینی زەوی و پێکهاتەکانی ، دەریا و ئۆقیانووسەکان ، چیا و ڕووبارەکان ، کەش و ئاووهەوا ، وڵات و پایتەختەکان ، جوگرافیای کوردستان ، نەخشە .....) وە دروشمی بەشی جوگرافیا لە وایزدا ( جیهان بناسە ، زەوی بپارێزە ، داهاتوو دروست بکە ). لە کۆتایدا دەڵێین وانەی کۆمەڵایەتی پەنجەرەیەکە بۆ ناسینی جیهان و مێژوو و کلتووری مرۆڤایەتی نەک تەنها وانەیەکی ئاسایی ، پرۆگرامەکانی خوێندن بێت .
The Wise blog
کۆمەڵایەتی وانەیەک بۆ ناسینی جیهان
ساوین عبدالکریم احمد مجید2 min read

Written by
ساوین عبدالکریم احمد مجید
Published on Nov 5, 2026
Enjoyed this article? Share it with other parents.
More from Wise Academy
Related articles
Nov 5, 2026خەونی فڕین
خۆزگە دووباڵم ئەبوو هەموو بەیانییەک زوو گەشتمەکرد بەرەو ئاسمان ئەچوومە ناو هەورەکان لەگەڵ پۆلێ...
Read More
Nov 4, 2026تەندروستی منداڵان لە وەرزی پایزدا
وەک پەرستاری قوتابخانە، دەمەوێت باسی ئەوە بکەم بۆچی لە پایزدا منداڵەکان زیاتر تووشی پەتا دەبن. لە...
Read More
Oct 31, 2026بۆچی هەندێک قوتابی زانیارییەکان لە تاقیکردنەوەدا لەبیر دەکەن؟
زۆرجار ڕووبەڕووی ئەوە دەبینەوە کە قوتابییەک لە کاتی وانەدا بەشداری دەکات و وەڵامی پرسیارەکان...
Read More
Oct 27, 2026چۆن لە ڕێگەی کرداریبوونەوە وانەکانت لەبیرنەکراو بکەیت؟
پەروەردە و فێرکردن وەک زەریایەکی بێ کۆتا قوڵن. هەر ڕۆچونێک بەرەو قوڵایی ئەزموونێکی تازە بەرەو...
Read MoreCome and see Wise for yourself
Book a visit, meet the team, and ask us anything about admissions. We'll help you choose the right branch for your child.
