وانەی کۆمەڵایەتی یەکێکە لە وانە گرنگەکانی خوێندن ، چونکە یارمەتی قوتابیان دەدات جیهان بناسن لە ڕێگەی ( میژوو – جوگرافیا ) وە ، ماف و ئەرکەکانیان بناسن و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بزانن و تێبگەن ، ئامانجی ئێمە لە وانەی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەی وایزدا تەنها گواستنەوەی زانیاری نیە ، بەڵکو پەروەردەکردنی نەوەیەکی ( هۆشیار – داهێنەر – بەرپرسیار – نیشتیمان پەروەرە ) لە داهاتوودا پێشکەش بە کۆمەڵگەی بکەین . وانەی کۆمەڵایەتی کار لەسەر کۆمەڵێک خاڵ دەکات لە ڕێگەی بەشەکانی ( مێژوو – جوگرافیاوە ) ئەوانیش بریتین لە :- ( زیادکردنی هۆشیاری و زانیاری – ناسینی مێژوو شارستانییەکان – فێربوونی ماف و ئەرکەکانی هاووڵاتی – پەرەپێدانی گیانی هاوکاری و پێکەوە ژیان – ڕێزگرتن لە جیاوازییە کلتووری و ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان – پاراستنی ژینگە و سروشت )........ بەشی مێژوو گەشتێک بۆ رابردوو کار لەسەر ناسینی مێژوو شارستانییەتەکان دەکات وەک ( مێژووی مرۆڤایەتی ، شارستانییەتە کۆنەکان ، شوێنە مێژووییەکان ، کەسایەتیە مێژووییەکان ) لە ڕێگەی مێژووەوە فێر دەبین لە ڕابردوو وانە وەربگرین و داهاتوویەکی باشتر بنیاد بنێین ، ( مێژوو ئاوێنەی ڕابردوو و چرای ڕێگای داهاتووە ) . بەشی جوگرافیا زانستی ناسینی زەوی و جیهان لە ڕێگەی جوگرافیاوە جیهان باشتر دەناسین و لە شوێنە جیاوازەکان تێدەگەین و فێری پاراستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان دەبین لە ڕێگەی ( ناسینی زەوی و پێکهاتەکانی ، دەریا و ئۆقیانووسەکان ، چیا و ڕووبارەکان ، کەش و ئاووهەوا ، وڵات و پایتەختەکان ، جوگرافیای کوردستان ، نەخشە .....) وە دروشمی بەشی جوگرافیا لە وایزدا ( جیهان بناسە ، زەوی بپارێزە ، داهاتوو دروست بکە ). لە کۆتایدا دەڵێین وانەی کۆمەڵایەتی پەنجەرەیەکە بۆ ناسینی جیهان و مێژوو و کلتووری مرۆڤایەتی نەک تەنها وانەیەکی ئاسایی ، پرۆگرامەکانی خوێندن بێت .
بڵۆگی وایز
کۆمەڵایەتی وانەیەک بۆ ناسینی جیهان
ساوین عبدالکریم احمد مجید2 خولەک خوێندنەوە

نووسینی
ساوین عبدالکریم احمد مجید
بڵاو کراوەتەوە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ئەم بابەتەت بە دڵ بوو؟ لەگەڵ دایک و باوکانی تر هاوبەشی بکە.
زیاتر لە وایز ئەکادیمی
بابەتە پەیوەندیدارەکان
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦خەونی فڕین
خۆزگە دووباڵم ئەبوو هەموو بەیانییەک زوو گەشتمەکرد بەرەو ئاسمان ئەچوومە ناو هەورەکان لەگەڵ پۆلێ...
زیاتر بخوێنەوە
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦تەندروستی منداڵان لە وەرزی پایزدا
وەک پەرستاری قوتابخانە، دەمەوێت باسی ئەوە بکەم بۆچی لە پایزدا منداڵەکان زیاتر تووشی پەتا دەبن. لە...
زیاتر بخوێنەوە
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦بۆچی هەندێک قوتابی زانیارییەکان لە تاقیکردنەوەدا لەبیر دەکەن؟
زۆرجار ڕووبەڕووی ئەوە دەبینەوە کە قوتابییەک لە کاتی وانەدا بەشداری دەکات و وەڵامی پرسیارەکان...
زیاتر بخوێنەوە
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦چۆن لە ڕێگەی کرداریبوونەوە وانەکانت لەبیرنەکراو بکەیت؟
پەروەردە و فێرکردن وەک زەریایەکی بێ کۆتا قوڵن. هەر ڕۆچونێک بەرەو قوڵایی ئەزموونێکی تازە بەرەو...
زیاتر بخوێنەوەوەرە و وایز لە نزیکەوە ببینە
کاتی سەردانێک دیاری بکە، ستافەکەمان بناسە و هەر پرسیارێکت دەربارەی وەرگرتن هەیە بیکە. یارمەتیت دەدەین لقی گونجاو بۆ منداڵەکەت هەڵبژێریت.
