لە چوارچێوەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی بەشی پەروەردە لە دامەزراوەکانی وایز، و بە ئامانجی دابینکردنی ژینگەیەکی فێربونی کارا و تەندروست بۆ منداڵان، لەم ساڵی خوێندنەدا گرنگییەکی تایبەتمان دا بە یارییە تەرکیزییەکان. ئێمە بڕوامان وا یە که یاری تەنها کات بەسەربردن نییە، بەڵکو باشترین ئامرازە بۆ پەرەپێدانی لێهاتووییە هۆشیاری و دەروونییەکانی منداڵ لە قۆناغی باخچەدا.
لە قۆناغی باخچەدا، مێشکی منداڵ لە لووتکەی گەشەکردندایە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی زانیاری و بەدەستهێنانی لێهاتوویی بەردەوام. لە نێو هەموو ئەو ئامڕازە پەروەردەییانەی کە هاوکاری ئەم گەشەکردنە دەکەن، "یارییەکانی تەرکیز" ڕۆڵێکی سەرەکی و بێهاوتا دەگێڕن. یارییەکانی تەرکیز تەنها بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش نین، بەڵکو وەرزشێکی بنەڕەتین بۆ مێشکی منداڵ کە ڕێگەخۆشکەر دەبن بۆ سەرکەوتنی لە داهاتوودا.
💡 سوودە سەرەکییەکانی یاری تەرکیز بۆ منداڵی باخچە 🧠 بەهێزکردنی توانای بیرکردنەوە و بیرهاتنەوە: یارییەکانی وەک (دۆزینەوەی جیاوازییەکان، پۆڵێنکردنی ڕەنگ و شێوەکان) هانی مێشکی منداڵ دەدەن زانیارییەکان خێراتر تۆمار بکات و لە کاتی پێویستدا بەیادیان بهێنێتەوە. 📚 ئامادەکاری بۆ قۆناغی قوتابخانە: فێربوونی خویندنەوە، نووسین و بیرکاری پێویستی بە سەرنجدانی درێژخایەن هەیە. ئەو منداڵەی لە باخچەدا لە ڕێگەی یارییەوە راهێنانی تەرکیزی کردبێت، لە پۆلی یەکەمدا ئاسانتر دەتوانێت فێری وانەکان ببن و تەرکیزبکەن . 🧩 یارییەکانی وەک (پەزڵ و ڕێکخستنی یەک لەدوای یەک) منداڵ فێر دەکەن چۆن ڕێگەچارە بدۆزێتەوە، تاقیکردنەوە بکات و لە هەڵەکانی فێر بێت تا دەگاتە ئامانج. 🖐️ ڕێکخستنی جوڵەی چاو و دەست : یارییە تەرکیزییە جەستەیییەکان یارمەتی منداڵ دەدەن کۆنترۆڵی ماسولکە بچووکەکانی دەستی بکات. ⏳ هێورکردنەوە و زیادکردنی ئارامگری: یارییە تەرکیزییەکان منداڵ فێر دەکەن چۆن بۆ ماوەیەک لەسەر یەک چالاکی بوەستێت. 🏡 لە باخچەکانماندا، یارییە تەرکیزییەکانمان کردە بەشێک لە خشتەی ڕۆژانەی منداڵان؛ لە ڕێگەی یاری، دۆزینەوەی شتی شاراوە، دروستکردنی شێوەکان ، و یارییە بەکۆمەڵەکانەوە، توانیومانە ژینگەیەکی فێربوونی پڕ لە چێژ و چالاکی دابین بکەین بۆمنداڵە شیرینەکانمان.
🧩🎯"یاری کردن زمانی ڕاستەقینەی منداڵە؛ کاتێک تەرکیز و یاری پێکەوە دەبەستینەوە، بنەمایەکی بەهێز بۆ داهاتوویەکی ڕووناکی ئەکادیمی و دەروونی بۆ منداڵەکانمان دابین دەکەیم."🧩🎯



