
گەشتێکی بەهارە و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ئارام لەگەڵ خوێندکاراندا
لەوایز بڕوامان وایە، پەروەردە و فێرڪردن تەنها تایبەت نییە بە پۆلەوە، هەربۆیە بایەخێڪی گەورە و گرنگ بە پلان داڕشتن بۆ گەشت و چوونەدەرەوەڪان دەدەین بۆ خوێندڪارەڪانمان. خوێندڪاران و مامۆستایان و دەستەی ڪارگێڕیی گەشتێڪی بەهارەی شادیان ئەنجامدا. ڕۆژێڪی پڕ لە خۆشی و چالاڪی جۆراوجۆر، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندبوون بەو بنەمایانەی ڪە لەپێناویدا ڪاردەڪەین. وەڪ بەشێڪ لە پرۆژەی ژینگەدۆستانی وایزخوێندڪاران هەڵمەتێڪی نەمام و درەخت چاندنیان لە ناوچەی شاخەسوور ئەنجامدا و شوێنی سەردانیڪراو سەوزتر لەپێش گەشتنمان بەجێهێڵدرا، ئەوەش تەنها ڕێگای وایزە - ڪە بەڕێگای خۆمانی دەزانین و جیاوازیی ڕاستەقینە دروست دەڪەین.






















